107
زووم..
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە، زیاتر لە 12 هەزار سزادراو کە ماوەی سزاکانیان کۆتایی پێهاتبوو ئازادکران.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ژێر رێنمایی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقدا لیژنەیەکیان بە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتیی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی پێکهێناوە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتندا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لیژنەکە پاش ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراو کە ماوەی سزاکانیان تەواوبووبوو یاخود لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە هەڵوەشابوونەوە.