زووم..
دوای ئەرکێکی 53 رۆژە، بڕیارە ئەمڕۆ پشکنەری چانگی شەشی چینی بە کۆمەڵێک نمونەی بەشە تاریکەکەی سەر مانگ بگەڕێتەوە سەر زەوی.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی پەکین رایگەیاند، پشکنەری ئاسمانیی چانگی شەش دەگەڕێتەوە سەرزەوی و نمونەی سەرمانگ لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتی خەمڵێندراوی گەشتنی کەشتییەکە بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس بە مەزەندەی شارەزایان، رەنگە لە نێوەڕۆی ئەمڕۆدا پشکنەرەکە لە ناوچەی دۆربۆرد بانەر لە باکووری مەنگۆلیا بنیشێتەوە.
پشکنەرەکە خۆڵ و بەردی رووە تاریکەکەی سەر مانگی هەڵگرتووە و زایانان ئاماژە بەوەدەکەن رەنگە ئەم نمونانە یارمەتیدەدەربن تا باشتر لە سەرەتای دروستبوون و پەرەسەندنی مانگ تێبگەن بەدرێژایی کات.
چانگی شەش لە سێی ئایار ئەمساڵ رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و دوای مانگێک لەسەر رووە تاریکەکەی مانگ نیشتەوە کە لە زەوییەوە دیار نییە، لەرێگەی رۆبۆتێکەوە نمونەکانی لەسەر مانگی هەڵگرتووە و چەند وێنەیەکی سەرمانگی گرتووە، هاوکات ئاڵایەکی چینی لەسەر مانگ چەقاندووە.
ئەگەر بە سەرکەوتوو