130
زووم..
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، لەئەمڕۆوە لە پێنج پارێزگاى باکوورى کوردستان لە دۆخی ئاسایی خۆى گەرمتر دەبێت و پلەى گەرما لەنێوان پێنج بۆ 10 پلە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی24، لەمڕۆوە پلەکانى گەرما لە پارێزگاکانی قەرس، جۆلەمێرگ، ئیدر، ئاگری وان بەرزدەبێتەوە.
لە راگەیەنراوەکەى کەشناسیدا هاتووە سەرەڕای بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما لەو پێنج پارێزگایە، بونی هەورێکی زۆر و ئەگەرى باران بارینیش هەیە.