زووم..
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “نزیکەی15 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان” بە رێگای نافەرمی گەشتی حەجییان کردووە.
پشتیوان سادق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بەشداری رێوڕەسمی حەجیان کردووە، لە بەرامبەریشدا نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکە لەڕێگەی وەرگرتنی ڤیزای یەکساڵی و رێگەی دیکەوە چوونەتە سعودیە و بەشداری رێوڕەسمەکەیان کردووە.
گوتیشی، ئەمساڵ 30 حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە ،29 کەسیان لەوانەبوون کە حەجی بێمۆڵەتیان ئەنجامداوە، لە بەرامبەردا تەنها یەک حاجی لەوانەی بە فەرمی چوونەتە سعودیە گیانی لەدەستداوە.
گوتیشی، 42 فەرمانبەری وەزارەتەکە لە سعودیە خزمەتی حاجییانیان کردووە و بەدەمیانەوە بوون.