زووم..
دوو حاجی دیکەی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستدابەوەش ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی کورد لە سعودیە گەیشتە دە کەس.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو حاجی دیکەی کورد لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان خەڵکی گوندی تۆپزاوەی پارێزگای کەرکوکە و ئەوی دیکەشیان خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتی قەزای چۆمانە.
بەوەش ژمارەی ئەو حاجییە کوردانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دە حاجی، ئەوانیش نۆیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و حاجییەکیشیان خەڵکی رۆژاڤای کوردستان بوو.
یەکەم حاجی کورد رۆژی 15ـی حوزەیران بە ناوی هەمین قادر لە دایکبووی ساڵی 1971 و دانیشتووی شاری هەولێر لە رۆژی عەرەفە گیانی لەدەستدا.
ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 500هەزار حاجی لە هەموو وڵاتانی دنیاوە سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەسیان لە هەرێمی کوردستانەوە رۆیشتوون کە هەزار و 600 کەسیان لە رێگای وشکانییەوە گەشتیان کردووە.