زووم..
بەگوێرەی ئامارێکی تیمی کوردستانی رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی حوزەیران، سوپای تورکیا 833 بۆردومان و هێرشی کردووەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە هەشت هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئامارەکەی کە چاودێری وردی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەو 833 هێرشە، 356 هێرشیان لە پارێزگای هەولێر، 102 هێرش لە پارێزگای سلێمانی، 536 هێرش لە پارێزگای دهۆک و 10 هێرشیش لە پارێزگای نەینەوا بووە.
رێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو تەنها لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا 27 بۆردومانی چیای مەتینا و گەلی رەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر و گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.