زووم…
پاش 10 ساڵ لە دامەزراندنی، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق زانکۆی چەرمووی لە چەمچەماڵ بە فەرمی ناساند، ئەوەش بە گوتەی سەرۆکی زانکۆکە و گوتەبێژی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ زووم.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، “بە نووسراوێکی فەرمی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دان بە زانکۆی چەرموودا نراوە.”
لەلایەن خۆیەوە، هەڵات رەشید، سەرۆکی زانکۆی چەرموو بە زوومی گوت: ئەمڕۆ فەرمانگەی توێژینەوەو پلان و چاودێری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نووسراوی بۆ نوێنەرایەتی هەرێم لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووه، تا زانکۆی چەرموو بەفەرمی وەک زانکۆیەکی حکومی ئەژماربکرێت.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا داوای دابینکردنی پێداویستییە ماددی و لۆجیستییەکان بۆ زانکۆکە کراوە.