69
زووم..
لە هەرێمى کوردستان نۆ هەزار قوتابی دابڕاو لە خوێندن، گەڕێندراونەتەوە بۆ ناوەندەکانى خوێندن، ئەمە گوتەى شیلان خەلیل جونەیدە، کە بەڕێوەبەرى گشتیى پلانە لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان.
جونەید ئەم زانیارییانەى بە رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراق داوە و رایگەیاندووە، بە هاوکاریی لەگەڵ رێکخراوى یونسێفى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، توانیومانە ئەو نۆ هەزار قوتابییە بگەڕێنینەوە بەر خوێندن و سەرکەوتوو بووین.
بە گوتەى جونەید، لەنێو ئەو قوتابیانەدا، منداڵانى ئاوارە هەن، کە بەهۆی جەنگ و کێشەکانى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە روویان لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان کردووە.
قوتابییەکان لە رێگەى فۆرمێکەوە سەرجەم زانیارییەکان و هۆکارى وازهێنانیان لە خوێندن لێ وەرگیراوە.