زووم، ئاژانسەکان:
بە درێژایی شەوی رابردوو، خۆپیشاندان لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامبوو. بەگوێرەی تازەترین ئامار، ژمارەی کوژراو 400 کەسی تێپەڕاندووە.
شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، دیواندەرە، بۆکان، سنە، ورمێ و مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان بەردەوامبووە. خۆپیشاندەران بە فیشەکی هەوایی، سووتاندنی تایە و داخستنی رێگاوبانەکان، روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان دەبوونەوە.
ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، هەندێک دیمەنی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی بۆکان – میاندوئاو، پیرانشار – سەردەشت، مەهاباد – میاندووئاو، میاندووئاو – ورمێ، مەهاباد – بۆکانیان بە داروبەرد داخستووە.
ویدیویی از #مهاباد با این پیغام که خیابان، این سیاسیترین و رادیکالترین ساحت ممکن را مردم، یعنی صاحبان اصلیاش یک به یک پس خواهند گرفت.
خیابان، میعادگاه تمامی ستمدیدگان و بە حاشیە راندەشدگان تاریخ!#مهسا_امینی#ژینا_امینی#اعتراضات_سراسری pic.twitter.com/CsqPgACAaT— Kolbarnews | کولبر نیوز (@Kolbarnews) October 26, 2022
ئاژانسی هەواڵی هەرانا، کە سەر بە ژمارەیەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانە، ئامارێکی نوێی لەبارەی کوژراو و دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان بڵاکردووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكە، تاوەکو ئێستا 402 كەس لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر بە دەوڵەت گیانیان لەدەستداوە، كە لەو ژمارەیە ٥٨ كەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.
The Islamic Republic's plainclothes forces brutally arrested a protester and forced him into the trunk of a car in the city of Boukan in western Iran, a video obtained by @IranIntl shows. pic.twitter.com/c9Cbnwbl7b
— Iran International English (@IranIntl_En) November 20, 2022
ئاژانسەکە، مەزەندەی كردووە، لەو ماوەیەدا 16 هەزار و 813 كەس لە ئێران دەستگیركراون کە لانیكەم 524 کەسیان خوێندکارن.
“خۆپشاندانەکان زیاتر لە 150 شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوكات لە 150 زانكۆش بە بەردەوامی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێن”.