84
زووم..
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی دەکەن و بڕیاردراوە ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ جەژنی قوربان رایگەیاند، ئامادەکاریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەستپێکردووە و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی بڕیاردراوە ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون و پشکنینی ئاژەڵەکان لە سەربڕخانەکان و ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژن کراوە.