96
زووم…
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزببنەوە و دەشڵێت، لە گەرمیان و کەرکوک پلەکانی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن، بەڵام سبەی جارێکی دیکە دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.
کەشناسی پێشبینی کردووە، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لە سەروو 35 پلەوە دەبن و لە کەرکوک و گەرمیان سەروو 40 پلەی سیلیزی دەبن.