42
تەقینەوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 7:40 خولەکی ئێوارەی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2022 روویدا، بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە لە ماڵەکەدا.
تەقینەوەکە هێندە بەهێز بوو، دەمودەست خانووەکەی رووخاندووە، زیانی بە چەند دراوسێیەکیش گەیاندووە
ئەو ماڵەی تەقینەوەکەی تێدا روویدا، کۆبوونەوەیەکی خێزانییان هەبووە، ئاهەنگی لەدایکبوونیان بۆ یەکێک لە منداڵەکانیان کردووە. خوشک و برا، برازا و خوشکەزاکان پێکەوە کاتەکانیان بەسەربردووە، لەناکاو دەنگی تەقینەوەکە هەموو شتێکی لێ تێکداون.
تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی پاش 18 کاتژمێر کارکردن، تەرمی 15 کەسیان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا دەرهێناوە، 12 کەسیش بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون
لەسەر داوای کەس و کاریان، تەرمی 15 قوربانییەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ 19ی تشرینی دووەمی 2022 لە گۆڕستانی کەڵەکن و لەتەنیشت یەک نێژران