رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران ئامارى نوێی کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەیشتووەتە 378 کەس.
رێکخراوەکە، ئۆفیسی لە لەندەی پایتەختی بەریتانیایە، بەگوێرەى ئامارە نوێیەکەى لەو 378 کەسەى لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، 27 کەسیان ژن بوون، 47 کەسیشیان منداڵ بوون.
لەو 378 کەسەى لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، 27 کەسیان ژن بوون، 47 کەسیشیان منداڵ بوون
ئامارى کوژراوەکان بەمشێوەیە:
سیستان و بەلوچستان 123 کەس کوژراون
سنە 40 کەس کوژراون
تاران 40 کەس کوژراون
ورمێ 39 کەس کوژراون
مازەندەران 33 کەس کوژراون
گەیلان 23 کەس کوژراون
ئەلبورز 15 کەس کوژراون
کرمانشان 14 کەس کوژراون
خوزستان 9 کەس کوژراون
خوراسانی رەزەوی 5 کەس کوژراون
ئەسفەهان 5 کەس کوژراون
زەنجان 4 کەس کوژراون
تەورێز 4 کەس کوژراون
لوڕستان، مەرکەزی، قەزوین هەریەکە و سێ کەس کوژراون.
هکیلۆیە، بویەر ئەحمەد، ئیلام، ئەردەبیل، هەمەدان، بەشەهر، فارس هەریەکە و دوو کەس کوژراون.
سمنان، کرمان و هورموزگان هەریەکە و کەسێک کوژراون.
رێکخراوى مافەکانى مرۆڤى ئێران رایگەیاندووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 40 ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان کوژراون.
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 40 ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان کوژراون
لە دواى مەرگى ژینا ئەمنینى، لە رۆژى 16ى ئەیلول، خۆپیشاندان لە سەقزى زێدى ژیناوە دەستیپێکرد، بە خێرایی زۆرینەى شار و ناوچەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێرانى گرتەوە. زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە، بەڵام ماوەى هەفتەیەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان زیاتر بوون و ئامارى رۆژانەى کوژراوانیش زیاتر بوون.