78
زووم..
ژمارەیەکی زۆر شۆفێری بارهەڵگر لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان لە گەرمیان دژی بڕیارێکی حکومەتی عێراق گردبوونەتەوە و هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکە راگیراوە.
سەرچاوەیەک لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان بە زوومی گوت، لە دوێنێوە بڕیارێکی نوێی حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی بڕی 15 هەزار دینار لە هەر شۆفێرێکی بارهەڵگر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.
گوتیشی، لە بەیانی ئەمڕۆوە شۆفێرەکان مانیان گرتووە تا ئەو کاتەی بڕیارەکە هەڵدەوەشێتەوە.
باسی لەوەشکرد، کاتێک بارهەڵگرەکان دەربازی بەری ئێران دەبن، پێویستە پسووڵەیەکی 15 هەزاری ببڕن تاوەکو رێگەیان پێ بدرێت.