89
زووم…
بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ئاماری کەرکوک هۆشداری دەدات و دەڵێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی کورد بەئاگابن سەرژمێریی گشتیی ئەمساڵ نەکرێتە جێگرەوەی سەرژمێریی گشتیی ساڵی 1957، چونکە ئەمجارە خانەی نەتەوەیی تێدا نییە.
ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێریی ئەزموونی لە کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستیپێکرد، بەڵام لە هەرێمی کوردستان دواخرا بۆ 31ـی مانگ، پڕۆسەکە وەک ئامادەکاریەکە بۆ سەرژمێریی گشتی کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ستار پاشا، بەرێوبەری پێشوی فەرمانگەی ئاماری کەرکوک تایبەت بە زووم گوتی، ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە گرنگە، بەڵام ئەمجارە نەتەوەی دانیشتووان دیاری ناکرێت، پێچەوانەی سەرژمێرییەکەی ساڵی 1957 کە پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوکی تێدا دیاریکردبوو.