66
زووم…
ئەمڕۆ لە دهۆک جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێ کەوتەوە، لە ماوەی دوو مانگدا ئەمە سێهەمجارە ئاگر لەو بازاڕە دەکەوێتەوە.
زوومی دهۆک گواستیەوە، ئاگرەکە لە کۆگایەکی جلوبەرگی ژنان کەوتۆتەوە، بەڵام هەر زوو تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.
دوکاندارێکی نێو بازاڕەکە بە زوومی گوت، شۆرتی کارەبا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بووە و وایەرەکانی کارەبا لەنێو بازاڕەکە ناڕێک و بێسەروبەرە، بۆیە داوایکرد سیستمێکی نوێی کارەبا بۆ بازاڕەکە دابنرێت.
دوکاندارەکان دەشڵێن، بڕیاری لابردنی پەردەی دوکانەکان بەس نییە بۆ بنبڕکردنی ئاگرکەوتنەوە