زووم:
ژینا مودەڕیس، رۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای 21 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژینا مودەڕیس لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گرووپی نایاسایی بە مەبەستی رووخاندنی دەسەڵات” سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپ و وڵاتە دژبەرەکان” سزای 10 ساڵی دیکە زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژێم” سزای یەک ساڵ زیندانی بە سەریدا سەپێندرا.
ئەم رۆژنامەنووسە کوردە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانییەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە فشاری لەسەر بووە و کتێبفرۆشیەکەی لە سنە بە ناوی “ژیرا” بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجابی ئیجباری لەلایەن حکومەتەوە داخرا.