زووم..
جۆزیف بۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە جەنگی غەزە بۆ سەرجەم لایەنەکان پابەندکارن و دەبێت جێبەجێبکرێن.
جۆزێف بۆریل لە پلاتفۆڕمی ئێکس دەقی هەر چوار بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی نووسیوەتە و رایگەیاندووە پێویستە سەرجەمیان بە تەواوی و بەشێوەیەکی کاریگەر جێبەجێبکرێن.
بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای لاهای، حکومەتی ئیسرائیل پابەندکراوە دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر رەفەح رابگرێت و رێگای بە ڕووی هاوکارییە مرۆییەکاندا بکاتەوە.
هەروەها پێویستە رێگە بە تیمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بدرێت، لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی جینۆساید دەستپێبکەن.
هەر بە گوێرەی بڕیارەکان، پێویستە لە ماوەی مانگێکدا راپۆرتێک سەبارەت بە رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بدرێتە دادگای دادی نێودەوڵەتی.