زووم…
تیغى خۆپیشاندەران روو لە قەیس سەعیدی، سەرۆککۆمارە، ئاماژەیەکیشە بۆ بەهاری عەرەبی لە ساڵی 2011 کە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی چەندین ساڵەى زەینلعابدینی سەرۆکی ئەوکاتە.
توڕەیی تونسییەکان لە سەرۆککۆمار دوای ئەوە دێت دوو رۆژنامەنووسی ناسراوی وڵاتەکەیان بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و ناوزڕاندن سزاران.
بورهان بەسیس، رۆژنامەنووسی ناسراوی تونس کە بە لایەنگری زەینلعابدینی سەرۆکی لەسەرکارلادراوی وڵاتەکە دادەنرێت، لەگەڵ موارد زەغیدی، رۆژنامەنووس و رەخنەگری سیاسی هەردووکیان لەلایەن دادگای تونسەوە بە ساڵێک زیندانی سزادراون.
سزاکەیان بەگوێرەى مەرسومی ژمارە 54ی سەرۆکایەتییە، کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەى هەواڵی ناڕاست.
بەگوێرەی راپۆرتی یەکێتی رۆژنامەنووسانی تونس، لە کاتی دەرچوونی مەرسومی ژمارەی 54ی سەرۆکایەتی تونس لە ساڵی 2022 تائێستا زیاتر لە 60 رۆژنامەنووس بەتۆمەتی هەواڵی ناڕاست و ناوزڕاندن رووبەڕووی دادگاکراونەتەوە و سزادراون.
رەخنەگرانی دەسەڵاتەکەی قەیس سەعید، سزادانی رۆژنامەنووسان بە هەنگاونان بەرەو دیکتاتۆری و کپکردنی دەنگی ناڕازی ناودەبەن.
نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکا و فەرەنسا بەردەوام لە بارەی دۆخی ئازادی رادەربڕینەوە رەخنە لە دەسەڵاتی تونس دەگرن، بەڵام قەیس سەعیدی، کە لە ساڵی 2021ەوە دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست، ئەو رەخنانە بە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی تونس ناو دەبات.
بەڵام ئێستا دەنگى ناڕەزایەتى لە ناوخۆش دژى قەیس سەعیدی دەبیسترێت و خۆپیشاندەران بە دیکتاتۆر ناوزەندی دەکەن و دروشمی “روخان بۆ دیکتاتۆرە” دەڵێنەوە.