ئەمڕۆ 19ى تشرینى دووەمى 2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ناوەندی لە مالیزیا و هەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە سێ ویلایەت لە کۆی 13 ویلایەت دەستیپێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا 21 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، کە لەنێوان شەش حزبی سەرەکی بەڕێوەچێت؛ دیارترینیان هاوپەیمانی بەرەی نیشتیمانی، هاوپەیمانی هیوا و هاوپەیمانی گرێبەستی نیشتیمانییە، ئەو لیستەى براوە دەبێت بۆ ماوەی پێنج دەسەڵاتی وڵاتە دەگرێتەدەست.
ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمانى ناوەندى مالیزیا 222 کورسییە، 939 کاندید کێبڕکێى بەدەستهێنانى دەکەن
کێبڕکێ لەنێوان دوو بەرەدا توندبووەتەوە، ئەوانیش بەرەیەکی گشتیە و جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی دەکات، کە لەلایەن ئەنوەر ئیبراهیمەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بەرەی دووەمیش، کە لە هاوپەیمانی نیشتیمانی پێکهاتووە و ماوەی شەش دەیەیە لە دەسەڵاتی مالیزادایە، داوای گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسی و پارێزگاری لە مافی ملایۆیەکان دەکات.بەرەی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکانی رابردووی دۆڕاند، بەهۆی “گەندەڵی دارایی و ئیدارییەوە”.
ئیسماعیل سەبری یەعقوب، سەرەکوەزیرانی مالیزیا مانگی رابردوو روبەڕوی فشارێکی زۆرى چەند لایەنێکی نێو هاوپەیمانییەکە و رێکخراوی نیشتیمانی مالیزی یەکگرتوو بووەوە، بەئامانجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، کە بڕیار بوو نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هاوکات مەهاتیر محەمەد، سەرەکوەزیرانی پێشوو، کە تەمەنی 97 ساڵە و ناوی چووەتە کتێبی گێنسەوە، بەهۆی مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە نێو گۆڕەپانی ساسی و بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا دەکات، بەگوێرەى راپرسییەکان پێشبینیدەکرێت دەنگی زۆر بەدەستبهینێت.
مالیزیا، وڵاتێکی فرە نەتەوە و نەژادە، ئایینەکانی ئیسلام، بودی، مەسیحی و چەنیدن ئاینی کۆنی چینی تێدایە، ئایینی ئیسلام، سەرەکییە، کە زیاتر لە 60% پێکهاتەی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.