زووم..
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هەزار و ٤٥٢ پڕۆژە کارەکانیان تەواونەکراون و پەکخراون و دەستپێکردنەوە و کاراکردنەوەشیان 24 ترلیۆن دیناری دەوێت.
بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی عێراق، وەزارەتەکە پلانى هەیە تاکو ساڵی 2025 کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت، بۆ تەواوکردن و قەرەبووکردنەوەی پەکخستن و راگرتنیشیان، پێویستى زیاتر بە 24 تریلیۆن دینارە.
سەرۆکوزیرانى عێراقیش هەمان ئەو بەڵێنەى داوە بۆ کۆتایهێنان بەو کێشەیە و دەڵێت پڕۆژە پەکخراوە کەڵەکەبووەکان بوونەتە میرات و بۆ حکومەت ماوەتەوە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە کۆتایی بەو پرسە بهێنرێت.
محەمەد شیاع سودانى گوتوشیەتی، هۆکاری ئەو پڕۆژە تەواونەکراوانە، نەبوونی چاودێریی و گەندەڵییە لە جێبەجێکردندیان، بەجۆرێک هەندێکیان 30% بۆ 35%یان تەواوکراوە، بەشێکی دیکەیان دەگەڕیتەوە بۆ پێش ساڵی 2014.