38
زووم..
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە عەمید ئارام محەمەد دەکات بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی. دەشڵێت، هیوادارە ئەم ئەرکە نوێیەی بکاتە بەدیهێنەری سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا.
لەو بارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بەزوومى راگەیاند، دوێنێ تا کۆتایى دەوام عەمید ئاسۆ تەها لە پۆستەکەى بەردەوام بووە، هەتا ئیستاش بە فەرمى هیچ نوسراوێک سەبارەت بە دانانى عەمید ئارام محەمەد وەک بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی نەگەیشتۆتە بەڕێوەبەرایەتییەکە.