زووم…
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لیستی ناوی وانەبیژانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمیان رەوانەی بەغداد کردووە بە مەبەستی دامەزراندنیان.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی گوت، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژانی زانکۆ حکومیەکان کە ژمارەیان هەزار و 982 وانەبیژە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە بە مەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی شایستەی دارایی بۆیان.
لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لیستی ناوی نزیکەی 38 هەزار وانەبێژی قوتابخانە و خوێندنگەکانیان رەوانەی بەغداد کردووە بە مەبەستی دامەزراندنیان پێش ئەوەی بودجەی ساڵی 2024 هەمووار بکرێتەوە.