64
زووم…
لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان بە تۆمەتی “بەرەوپێشبردنی بیروباوەڕی ئایینی بەهایی”، 15 ژنی بەهایی سزا دا بە پێنج ساڵ زیندانی بۆ هەریەکەیان.
محەممەدڕەزا تەوەکولی، بەرپرسی لقی یەکەمی دادگای ئینقلاب رایگەیاند، “سزایەکی توند”ی بۆ ئەو ژنانە لەبەرچاو گرتووە.
بەگوێرەی هەواڵی رادیۆ فەردا، پرۆسەی دادگایکردنەکە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچووە.
جگە لە زیندانیکردنیان، هەر یەکێک لەو ژنانە بە غەرامەکردنی نزیکەی 900 دۆلار، دوو ساڵ قەدەغەکردنی دەرچوون لە ئێران و پێنج ساڵ دوورخستنەوە لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان سزا دراون.