زووم…
لە کەرکوک، یەکێتی و لایەنی عەرەبی رێککەوتوون لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پۆستەکە بەشێوەی خولی دووساڵی دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دراونەتە زوومی کەرکوک، یەکێتی و لایەنی عەرەبی لەسەر پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا رێکەوتنیان کردووە، دوو ساڵی سەرەتا پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد بێت و دوو ساڵی دواتریش بۆ عەرەب.
هەر بەگوێرەی رێکەوتنەکە، لە دوو ساڵی یەکەمدا پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ لایەنی عەرەبی دەبێت و دواتر دەدرێتە کورد.
هەر بەگوێرەی رێکەوتنەکە، پۆستەکانی جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و پۆستە باڵاکانی دیکەی کەرکوک یەکلاکراونەتەوە و بەسەر کورد و عەرەب و تورکماندا دابەشدەکرێت.
زوومی کەرکوک گواستیەوە، دەبێت لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا، بەتایبەت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکان کۆببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکانیشی هەڵبژێردرێن.