91
زووم…
لە گوندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کوڕ و کچێک لە ئاوری رووباری دیجلە خنکان و بەرگری شارستانیش دەڵێت، دوای چەند کاتژمێرێک توانراوە تەرمی کچەکە بدۆزرێتەوە.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ تایبەت بە زوومی رایگەیاند، ئەو دووانەی خنکاون یەکێکیان کچێکی تەمەن 18 ساڵە و ئەوی دیکەیان کوڕێکی یەک ساڵانە و ئامۆزا و پورزای یەکترن.
گوتیشی، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گوزگیرانێ لە سحێلا روویداوە، تیمەکانی ژێرئاو بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بەدوای تەرمی کوڕە یەک ساڵانەکەدا.