زووم..
بڕیارە لەم هەفتەیەدا مامۆستایانی وانەبێژ شایستەی دارایی مانگی دووی ئەمساڵیان بۆ خەربکرێت، نوێنەرێکی وانەبێژان دەڵێت، سبەی چەکی شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت.
كاروخ عەبدوڵا یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە زوومی راگەیاند، بڕیارە سبەی یەکشەممە شایستەی دارایی مانگی دووی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێتە چەک و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ شایستەکانیان وەربگرن.
دەشڵێت، وانەبێژان بەراورد بە مامۆستایانی هەمیشەیی و فەرمانبەران لەپێدانی شایستە داراییەکانیاندا دوو مانگ لەدواوەن، بەڵام مامۆستایانی وانەبێژ شایستەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ـی ساڵی رابردوویان وەرگرتووە، لەکاتێکدا مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەی ئەو سێ مانگەیان پێنەدراوە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و بەگوێرەی بڕوانامە و ژمارەی ئەو وانانەی بۆیان دیاریکراوە، شایستەیان پێدەدرێت، کە کەمترینی 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 400 هەزار دینارە.