زووم…
تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 39 توشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون، پێنج حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، حاڵەتەکانی توشبوون لە پارێزگاکانی زیقار، نەینەوا، واست، بەغداد، بابل، میسان، كەركوك، لەگەڵ نەجەف و موسەننا تۆمار کراوان.
دەشڵێت، زۆترین حاڵەتی توشبوون لەپارێزگای زیقار بووەو کەم ترینیش لەکەرکوک و نەجەف بووە، بەڵام لەپارێزگاکانی بەسرە، کەربەلا، دیالە، دیوانیە، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
هەروەها سەرجەم پێداویستییەكان بۆ دیاری كردنی نەخۆشییەكە و كەرەنتینەكردنی توشبووەكان دابین کراوە، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵیش هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە بەردەوامە، بەوپێیەی ئاژەڵ هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی عێراق، ساڵی رابردوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانەوە 545 توشبووی تای خوێنبەربوون و 70 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراون.