زووم..
یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن، سەرۆکی سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەش دەڵێت، زیاتر لە 38 هەزار حاجی بە رێگەی ئاسمانی و وشکانی دەچنە سعودیە.
شێخ سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا، رایگەیاند، 19 هەزار و 145 حاجی بەڕێگەی ئاسمانی و 19 هەزار و 145 حاجی دیکەش بە رێگەی وشکانی دەچنە وڵاتی سعودیە.
دەشڵێت، پێویستە هاووڵاتییان دووربكەونەوە لە ڤیزای نایاسایی، چونکە هەڵگرانی وڵاتی سعودیە ڤیزای بازرگانی بۆ حەجکردن قوبڵ ناکات و رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاساییان دەکاتەوە.
شێخ سامی مەسعودی دەڵێت، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە 39 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی حاجییان تەرخانكراوە و عێراقیش تەنها وڵاتە پاڵپشتی تێچووی حەج دەكات، بۆئەوەى كەمترین تێچوو لەسەر حاجیان بکەوێت.
هاوکات رەزاق محیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پلانێکی گشتگیریان داناوە بۆ گواستنەوەی سەرجەم حاجایانى عێراق لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە لەسەرەتادا رۆژانە پێنج گەشتی ئاسمانی دەبێت و دواتریش بۆ 10 گەشتی رۆژانە زیاد دەکات.