زووم…
رەوتی نیشتیمانی سەر بە موقتەدا سەدر، چەند رینماییەکی بۆ بەڕێوەچوونى نوێژی هەینی بە کۆمەڵ بۆ پشتیوانیکردنی رۆژی غەدیر بڵاو کردەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ هەینى، رەوتی نیشتیمانی رێنماییەکی ئاڕاستەی شوێنکەوتووانى کردووە و دەڵێت، نوێژی بەکۆمەڵ لە سەرجەم پارێزگاکان ئەنجام دەدەرێت، داواشدەکات رێنمایەکانی ئەو نوسراوەى بڵاویان کردووەتەوە جیبەجێبکەن.
لە رێنماییەکەیاندا هاتووە، لە رۆژی پیرۆزی غەدیر، ئاڵا هەڵبکەن و بەرماڵێک و کۆڵوانە و چەترێک لەگەڵ خۆتان بهێنن و پێشوەخت ئامادەبن و خیزانەکانیشتان بە ژن و منداڵانەوە بهێنن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە تەنها لەو شەقامە سەرەکییانە نوێژی هەینى ئەنجامبدەن کە بۆیان دیاری کراوە.
ساڵانى پیشوو مشتومڕێکی سیاسی لەنێوان رەوتە ئاینیی و مەزهەببیەکانى شیعە و سوننە لەسەر لەسەر پشووی جەژنی غەدیر دروست بوو.
جەژنى غەدیر تایبەتە بە جێگرەوەى پێغەمبەرى ئیسلام لە دەسەڵاتى خەلافەتدا، بەجۆرێک شیعە مەزهەبییەکان پێیانوایە غەدر لە عەلی کوری ئەبوتالیب کراوە کە کراوەتە جێنشینى چوارەم.