زووم…
بۆ داواکردنەوەی کورسییەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان ئەرمەنەکانیش سکاڵایان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمارکرد.
دوا بەدوای تورکمان و کریستیانەکان، ئەرمەنەکانیش بۆ داواکردنەوەى کورسییەکەیان لە پەرلەمانى کوردستان، لە دادگای بالای فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکەن و سکاڵاکەشیان لەلایەن “یەروانت نیسان مارکۆس”، کەسایەتى ئەرمەن و ئەندامى خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کراوە.
لە سکاڵاکە داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی کراوە، رێکارەکانى کۆمسیۆن بە نادەستوورى بناسێنێت و کورسی کۆتای ئەرمەنەکان بگێڕێتەوە و هەرێمى کوردستانیش بکرێتەوە بە یەک بازنەى ھەڵبژاردن.
دادگای باڵای باڵای فیدراڵی بە بڕیارێک کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستانى لە 111 کورسییەوە کرد بە 100 کورسی و دابەشى کردوون بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردن، دوای ئەو بڕیارەش هەریەکە لە تورکمانەکان و کریسیتیانەکان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانى هەرێم سکاڵایان دژی ئەو بڕیارەى دادگای باڵای فیدراڵی لە هەمان دادگا تۆمارکرد.