107
زووم…
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم بە زوومی راگەیاند: کۆگاکانی هەرێم کاڵایەکی زۆری تێدایە و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخ دروست نابێت.
وتیشی: قەدەغەکردنی رێگاکان لە لایەن بارهەڵگرەکانەوە ناسەقامگیری نرخی بازاڕ دروستدەکات و رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی نرخ.
ماوەی چەند رۆژێک شۆفێرانی بارهەڵگر بەهۆی داخستنی چەند شەقامێک بەروویاندا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و هۆشداری گرانبوونی نرخی شتومەک دەدەن بەهۆی وەستانیانەوە، بەڵام مستەفا عەبدولرەحمان لە میانی بەشداری لە گەشتی هەواڵەکانی زووم رایگەیاند، هەموو ئەندامانی یەکێتییەکە ئاگادارکراوەتەوە کە دۆخەکە کاتییە و هیچ سنوورێک دانەخراوە تاوەکو بتوانن بە ئازادی شتومەکەکانیان هاوردە بکەن.