زووم..
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاند، نیوەڕۆی دوێنێ نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رەوانەی هەرێم کرا.
دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەشدەکرێت کە لە بەغدادەوە تەمویلەکانیان گەیشتووە.