زووم..
لە عێراق ، هەر شۆفێرێک بەمەبەست بەڵگەنامەکان و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی ساختەبکات، زیندانی دەکرێت.
محەمەد حەسون، بەڕێوەبەرى میدیا و پەیوەندیی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەڵگەنامەکانیان ساختەکردووە، سزاکەیان دەگاتە حەوت ساڵ زیندانیکردن، هەر هاووڵاتییەکیش بێمەبەست ژمارەى تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەى گۆڕابێت و ژمارە و زانیارییەکانى نەخوێندرێتەوە، یاخود ناڕوون و شاردراوە بێت و کامێراکانى چاودێری نەتوانن زانیارییەکانى تۆماربکەن، ئەوا بەگوێرەى یاسا، بڕی 100 هەزار دینار سزادەدرێت.
هەروەها هەر هاووڵاتیەک بەمەبەست ژمارە و زانیاریی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەى بگۆڕێت، یاخود بیشارێتەوە و وایلیبکات نەخوێندرێتەوە، بەگوێرەى یاسا تۆمەتبارە بە ساختەکردنى بەڵگەنامەکان و دەکرێت تا حەوت ساڵ زیندانیکردن سزابدرێت.
حەسون داوا لەو شۆفێرانەش دەکات تابلۆکانیان کۆن و خراپبووە و ناخوێنرێنەوە، سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن بۆ نوێکردنەوەی.