55
زووم…
تەندروستیی راپەرین هۆشداریی دا لە سەردانیکردنی نیشتمانی نەورەسەکان، دەڵێت، جگە لە تیمە پسپۆرەکان، کەس سەردانی نەکات.
چەند رۆژێکە بەهۆی نەخۆشییەوە بەشێکی زۆر لە نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان مردار بوونەتەوە، تەندروستیی راپەرین لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکات، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هیچ کەس و لایەنێکی دیکە سەردانی نیشتیمانی نەورەسەکان نەکات، تاوەکو لەلایەن ڤیتەرنەریی سنوورەکە دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و نەگواستنەوەی بۆ مرۆڤ.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش هۆشدارییەکەی تەندروستیی راپەرین دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ، لەگەڵ تەندروستیی راپەڕین لەسەر هێڵن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و پاراستنی تەن