125
سەباح
- سلێمانی تەرمی 15 قوربانی بەخاکدەسپێرێت و ماتەمینی گشتی رادەگەیەنێت
- بۆ جیاکردنەوەی خوێندکاری زیرەک، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان پێشنیازدەکات لە تاقیکردنەوەی بەکالۆریدا پرسیارێکی “فیکریی” زیادبکرێت
- کابینەکانی پێشوو فەرمانبەرانی گرێبەستیان بێهیواکردووە و تاوەکو ئێستا لە چاوەڕوانیی ئەوەدان بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی
شەرقولئەوسەت
- رووسیا بەرەکانی قایمدەکاتەوە و 10 ملیۆن ئۆکراینیش بێ کارەبا دەبن
- تاقیکردنەوە موشەکیەکانی پیۆنگ یانگ ئەمەریکا نیگەران دەکات و داواش دەکرێت چین بێتە سەرهێڵ
- ئاگری خۆپیشاندانەکان بەردەبێتە ماڵەکەی خومەینی
عەرەب
- هاوشێوەی ئۆپیک، پێشنیازدەکرێت هاوپەیمانیی غاز لەنێوان رووسیا و قەتەر دژی ئەوروپا دروستبکرێت
- سەرکەوتنی ئۆکراین لە جەنگی خێرسۆندا چەکێکی دووسەرە
- ناکۆکییەکان لەبارەی پۆستی مورشید هێندەی دیکە ئیخوانەکان پەرتەوازە دەکات
قودسی عەرەبی
- تەرمە توڕەکان جارێکی دیکە دەبنەوە بەخۆپیشاندان دژی ئێران
- لەسوریا بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی موشەک باران دەکرێت
- پۆلیسی تونس خۆپیشاندانەکان سەرکوتدەکات