99
زووم…
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، تا ئێستا له 75%ی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردوە، له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پێشه‌نگ بووە له كاره‌كانیدا و تاوەکوو ئێستا 75%ی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و رۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له مانگی نیسان لە قۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پێشمەرگە مووچه‌یان له رێگەى هەژمارى من وه‌رگرتووە.