40
زووم…
نەجوە حەمید کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتى رایگەیاند، پەرلەمانى عیراق وەرزى یاسادانى بۆ ماوەى مانگێک درێژکردەوە.
نەجوە کاکەیی لە لێدوانێکدا بۆ زووم گوتیشی، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێڕاق بە پێی ماددەی 58 لە دەستووری عێڕاقی وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە بۆ ماوەی 30 رۆژی دیکە.
دوێنێش یاسر حسێنى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەى ئەو درێژکردنەوەیەدا دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆکى تازەى پەرلەمانیش بەڕێوەبچێت، هەرچەندە تائێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر پرسەکە نەکراوە.