45
زووم..
قایمقامیەتی رانیە رایگەیاند، چوار تەن خوێ کە شیاوی خواردن نیە دەستی بەسەردا گیرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتە بەر.
لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەسەر زانیاری بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، بەدواداچوونیان کردووە بۆ هەشت جۆر خوێ و کە سێ جۆریان لە پشکنین دەرنەچوون و رێژەی یۆدیان زۆر کەمبووە.
دەشڵێت، بە هیچ جۆرێک ئەو جۆرە خوێیانە شیاوی خواردن نەبوون، کە بریتى بوون لە جۆری سورداش و خاتوون و ئاڵتون سارا.