55
زووم…
سزای مانگێک زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەرى گشتیى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى دەرچوو، لە میانی خوێندنی ماستەر کاری نایاسایی کردووە.
عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى سزای زیندانییەکەی بۆ زوومى پشتڕاستکردەوە و گوتی، بە بڕیارى دادوەر سزاکە دەرچووە.
بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى بە زوومى گوت، کەیسەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2020 و پەیوەندى بە خوێندنى ماستەرەوە هەیە، بەهۆى ئەوەى مۆڵەتى خوێندنى وەرنەگرتووە.
بەڕێوەبەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى بڕیاری زیندانیکردنەکەشی بە حاڵەتێکى ئاسایی ناوبرد.