زووم…
ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هندستان لە 11 ویلایەتی وڵاتەکە دەستیپێکرد و نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەنگیدا.
بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە قۆناغی سێیەمی هەڵبژاردنەکە بۆ ئەمڕۆ گەیشتووەتە لەسەدا 51و دەنگدەران لە 93 بازنەی هەڵبژاردن و 11 ویلایەتی وڵاتەکە دەنگیانداوە.
هەر ئەمڕۆ نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هندستان لە بنکەی ناو خوێندنگەیەکی سەرەتایی هەرێمی ئەحمەدئاباد دەنگیدا، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، هندستان نمونەی دیموکراسییە و دەکرێت لە هەموو دنیادا چاوی لێبکرێت .
مۆدی دوو خولی یەکلەدواییەکە سەرۆکوەزیرانی هیندستانە و بەهۆی فراوانیی بنکەی جەماوەریی پارتەکەیەوە چاوەڕواندەکرێت جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە.