44
زووم…
شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووى لە پارێزگاکانى ئاگری، قەرس و ئەرزینجانى باکوورى کوردستان کردووە.
بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئەنادۆڵو ئەو بارانە بەلێزمەیەی ماوەی چەند رۆژێکە لە ئاگری بەردەوامە، لە ناوچە بەرزەکاندا بارینی بەفری بەدوادا هات و پلەکانى گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
هەروەها لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچە بەرزەکانی قەرس کردووە و تا کاتەکانی ئەم بەیانییەش بەردەوام بوو.
هاوکات بەهۆی بارینی بەفرەوە لە ناوچە بەرزەکانی ئەرزینجان، گوندەکان بەرگی سپیان پۆشی و هاووڵاتیان نەیانتوانی ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگاکان.