119
زووم…
بانکی بازرگانیی عێراق “تی بی ئای”، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئاژانسی ژاپۆن بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی واژۆکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە سەرپەرشتی محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لەنێوان “تی بی ئای” و “جایکا” واژۆکراوە.
بەگوێرەی یاداشتەکە، “جایکا” و “تی بی ئای” پێکەوە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، بەتایبەت لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی مادە سەرەتاییەکان و کەرتەکانی خۆراک و دەرمان.
بیلال سەباح، سەرۆکی بانکی “تی بی ئای” بەئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، یەکەم پڕۆژەیان بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ یارمەتیدان و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت.