114
زووم…
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای کردنەوەی 697 بنکە لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە، دەستیکرد بە کڕینەوەی چەکی مامناوەند لە هاووڵاتیان.
زیاد موحارب قەیسی، گوتەبێژی فەرمی لیژنەی رێکخستن و کۆنترۆڵکردنەوەی چەک سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی سەباحی گوت، وەزارەتەکەیان دەستی بە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رێکخستنەوە و کۆنترۆڵکردنی چەک کردووە و لە هاووڵاتیانیشی دەکڕێتەوە.
گوتیشی، وەزارەت 697 بنکەی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دیاریکردووە بۆ کڕینەوەی ئەو چەکانە لە هاووڵاتیان.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو، بۆ هەر پارێزگایەک یەک ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی کڕینەوەی چەکی مامناوەند لە هاووڵاتیان.