142
گاردیان
- دۆخی دارایی بەریتانیا لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات، پاشئەوەی وەزیری گەنجینە پلانی بەرزکردنەوەی باجی لەساڵانی داهاتوودا ئاشکراکرد
- بەشێک لە کارمەندانی تویتەر ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیارەکانی ئیلۆن مەسک دەربڕی و چەند نوسینگەیەکی کۆمپانیاکەیان داخست
- تەلیسکۆبی جەیمس وێب دوو گالاکسی دۆزیوەتەوە، یەکێکیان 350 ملیۆن ساڵ لە دوای تەقینەوە گەورەکە دروستبووە
فاینەنشیەڵ تایمز
- وەزیری گەنجینەی بەریتانیا پلانی بەرزکردنەوەی باج لە ساڵانی داهاتوودا دادەڕێژێت
- کۆریای باکوور موشەکێکی دیکەی بالیستی هەڵداوەتەوە دەریای یابانەوە
- ئەڵمانییەکان بەهۆی راگرتنی هاوردەی غازەوە دەکەونە دۆخێکی سەختەوە
میرەر
- پلانەکەی وەزیری گەنجینە “کوشتارگە” دەخوڵقێنێت و ملیۆنان کەس روبەڕوی ژیانێکی سەخت دەکاتەوە
- لانیکەم حەوت کەس بەهۆی تەقینەوەی غاز لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون
- بەهۆی گومانی ئیبۆلاوە، نەخۆشخانەیەک لە بەریتانیا کەرەنتین دەکرێت
ئای
- نەتەوەیەکگرتووەکان: رووسیا تاوانی جەنگیی ئەنجامداوە و بەرپرسانی ئۆکراینیان رفاندوە و ئەشکەنجەیان داون
- هاوڕەگەزخوازانی قەتەرهۆشداریی دەدەن: دەترسین لە دوای تەواوبوونی مۆندیال دەسەڵاتداران دەستگیرمان بکەن
- وەڵامەکانی ناتۆ لەبارەی ئەو دوو موشەکەی لە پۆڵەندا کەوتنە خوارەوە، خزمەت بە پوتین دەکات