زووم…
ناوەندی ئاماری ئێران دەڵێت، لە ساڵێکدا لە ئێران 930 هەزار منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە، زۆرترینیان لەنێوان تەمەنی 15 بۆ 17 ساڵاندایە و گرنگترین هۆکاریش هەژارییە.
ئاژانسی هەواڵی واکاوی، کە تایبەتە بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێت، تەیب سالاروەندیان، جێگری خوێندنی ناوەندیی ئەنجومەنی پەروەردەی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگای کوردستان لە سنە، رایگەیاندووە، لە ئەمساڵدا 17 هەزار و 534 خوێندکار لە پارێزگاکەدا وازیان لە خوێندن هێناوە.
سالاروەندیان دەشڵێت، رێژەی خوێندن لە قۆناغی بنەڕەتی لەسەدا 99 و لە قۆناغی ناوەندی لەسەدا 95 بووە، کە زیاترە لە تێکڕای ئێران، بەڵام لە قۆناغی ئامادەییدا ئەم رێژەیە لەسەدا 78 بووە، کە کەمترە لە تێکڕای نیشتمانی.