107
شەرقولئەوسەت
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دەدات لە گەڕانەوەی “تیرۆر”
- لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ و پێکادانی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روودەدات
- ناتانیاهۆ و ئەردۆغان رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل
قودسی عەرەبی
- کورد چاوی لەوەیە کابینەکەی محەمەد سودانی کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ بەغداد بهێنێت
- ئیدارەی ئەمریکا محەمەد سودانی ئاگادارکردووەتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو وەزیر و کاربەدەستانەدا نەکات، کە سەر بە میلشیاکانی شیعەن
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە کەرتی غەزە زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا
عەرەب
- کوەیت ناڕەزایی نیگەرانە لەدەستوەردانەکانی ئەوروپا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی
- سەرباری ناڕەزایی گروپە ئیسلامییەکان فیلمی جۆیلاند لە پاکستان نمایشدەکرێت، کە چیرۆکی خۆشەویستی ژن و پیاوێک لە دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری دەگێڕێتەوە
- لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا لە میسر کەرتی تایبەت پێش کەرتی حکومی دەکەوێت
قەبەس
- کوەیت پەیامێکی توند ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- وەزیری دەرەوەی کوەیت بۆ ئەوروپا: رێز لە سەروەریی وڵاتەکەمان بگرن
- یەکێتیی ئەوروپا رەخنەی لە کوەیت گرتبوو بەهۆی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و ئامادەکارییش دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی وڵاتەکە