زووم…
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیکرد ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین دەستپێبکاتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات بۆ سەروو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێت، سبەی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە بەیانی زووەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.
ئەوەش هاتووە، تاوەبارانی پچڕپچڕ و هەورەتریشقە تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و کاریگەری بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆسەر سنووری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران، ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی پاشان سنووری ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە و ئەگەرى گۆرانکارى هەیە لە کەش و شێوازى دابارین.