زووم…
رۆژی 3ی ئایار، رۆژى ئازادیى رۆژنامەوانییە لە جیهان، لەم رۆژەدا لەلایەن رێکخراوى ئاڕ ئێس ئێف، واتە رێکخراوی رۆژنامەنوسانى بێسنوور-ەوە راپۆرتێک لەسەر رەوشی رۆژنامەنووسان لەسەر ئاستى وڵاتان ئامادە دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەمساڵدا رێکخراوی رۆژنامەنوسانى بێسنوور باسی لەوە کردوە، وڵاتانی نەرویج و دانیمارک و سوید لە باشترین سێ وڵاتی جیهان دێن لە ئازادیی رۆژنامەوانییدا، بەو پێیەی سەرجەم بنەماکانی ئازادیی کاری رۆژنامەوانیان تێدایە.
بنەماکانى ئازادى رۆژنامەنووسی بریتین لە دەرفەتى بڵاوکردنەوەى هەواڵ، بیروڕا، نوسین بە شێوەیەکی ئازادانە. مافى بڵاوکردنەوەى زانیاریی بە رایگشتیی بەشێوەیەکی ئازادانە دێت. هەروەها مافى شیکاریی و رەخنەگرتنیش دەگرێتەوە.
رێکخراوی رۆژنامەنوسانى بێسنوور ئاڕ ئێس ئێف لەسەر ئاستی نێودەوڵەتى رێکخراوێکى دانپیانراو و جیهانییە، کە ناوەندەکەی دەکەوێتە پاریسی پایتەختى فەڕەنساوە.
رێکخراوەکە لە ساڵى 1985دامەزراوە، ئەرکی ئەم رێکخراوە داکۆکیکردنە لە ئازادى رادەربڕین بۆ رۆژنامەنووسان، هاوکات رێکخراوەکە ساڵانە راپۆرتی خۆى لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەگەریی لەسەر ئاستى وڵاتان و لە 180 وڵات ئامادە دەکات.