45
زووم…
بەگوێرەی ئاماری رۆژنامەی شەرق و لێکۆڵینەوەی مەیدانی پۆلیسی هاتوچۆی تاران، %46ی رووداوەکانی هاتووچۆی تاران هۆکارەکەی بەکارهێنانی مۆبایلە لە کاتی شۆفێریدا.
فیروز کەشیر، جێگری سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی تاران رایگەیاندوە، لە زۆرێک لە رووداوەکاندا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بێئاگایی شۆفێرە و خۆسەرقاڵکردنیەتی بە هەر شتێکی وەک بەکارهێنانی مۆبایل و خواردن و خواردنەوە و جگەرەکێشان.
دەشڵێت، هەموو شۆفێران لە کاتی شۆفێریدا دەزانن بەکارهێنانی مۆبایل سەرقاڵیان دەکات، بەڵام هێشتا ئەم هەڵەیە دووبارە دەکەنەوە و بۆتە خوویەکی خراپ لای شۆفێران کە دەبێتە هۆی کارەسات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی رابردوودا لە ئێران زیاتر لە 20 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.